گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژە تیرۆرى پارتى لەسەر راپۆرتى کوژرانى سولەیمانى رونکردنەوە دەدات

2021.05.09 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆرى پارتى لەسەر راپۆرتى کوژرانى سولەیمانى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

دەزگاى دژە تیرۆرى سەر بە پارتى لەبارەى راپۆرتى "هەماهەنگى دژە تیرۆر و ئەمریکا" بۆ کوشتنى قاسم سولەیمانى وەڵامى دژە تیرۆرى یەکێتى دەداتەوە و تۆمەتبارى دەکات بەوەى تێوەگلاوە لەو رووداوەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاندووە، "دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو ئەو راپۆرتە و ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ ئاگایە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە راپۆرتەکەدا باس لە بەشدارى و تێوەگلانى گرووپێک کراوە بە ناوی CTG کە سەر بە یەکێتییە و پابەند بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین.

 

دەزگاى دژە تیرۆر داوایکردووە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر ئەو راپورتە بکات بۆ ئەوەی راستییەکان بو رای گشتی ئاشکرا بکرێن.

 

پێشتر دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لەبارەی تێوەگلانی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە ، هیچ پەیوەندییەکیان بەو بابەتەوە هەبێت، دەشڵێت، ئەگەر مەبەست لە دژەتیرۆری لایەنەکەی دیکە بێت، ئەوا با خۆیان ڕوونکردنەوە بدەن.