ناس کورد-
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەى پێدانى چەکى پارەى گەنمى جوتیاران خێرا دەکرێت و لێکۆڵینەوەش لەو گەنمە دەکرێت کە دەکرێتە ئاردى ماڵان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى لەمیانەى بەسەرکردنەوەى شوێنی دابەش کردنی چەکی بانکی جوتیاران، جەختی لەسەر خێراکردنی پرۆسەی پێدانی چەکی بانکی جوتیاران بۆ ساڵانى ٢٠١٤-٢٠١٥-٢٠١٦ کردەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەسەردانەکەدا وەزیرى بازرگانى لێکۆڵینەوەى لەو گەنمەش کردووە کەدەکرێتە ئاردی ماڵان.
کۆى پارەى ئەو سێ ساڵەى گەنمى جوتیارانى هەرێم پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن دینارە و لە شوباتى ئەمساڵدا وەزارەتى بازرگانى عێراق بڕیاریدا بۆ جوتیاران خەرجبکرێت.