گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وێنە؛ گەنجێکی هاوڕەگەزخواز لەلایەن براکەیەوە کوژرا

2021.05.09 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ گەنجێکی هاوڕەگەزخواز لەلایەن براکەیەوە کوژرا

 ناس کورد-

لەشاری ئەهوازی سەربە پارێزگای خوزستانی ئێران، گەنجێکی هاوڕەگەزخواز لەلایەن براکەی و دوو کەسی دیکەوە کوژرا، هاوڕێیەکیشی چیرۆکی کوشتنەکەی دەگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی "Iran wire"ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) بڵاوکردەوە، " لە شاری ئەهواز گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی عەلی فەزیلی و ناسراوە بە 'عەلی ڕەزا' بەهۆی ئەوەی  هاوڕەگەزخواز بووە لەلایەن سێ کەسەوە کوژراوە کە یەکێکیان برای بووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتر دوو کەس لە خێزانەکەی عەلی لەڕێگەی نامەیەکەوە لەلایەن ڕێکخراوی بەسەربازکردنی سەربازیی ڕژێمی ئێران ئاگادار کرابوونەوە لەوەی عەلی ڕەزا بەهۆی ئەوەی هاوڕەگەزخوازە نابردرێتە سەربازی."

 

 

ئەگویل عەبیات، یەکێکە لە نزیکترین هاوڕێکانی عەلی ڕەزا و لەبارەی ڕووداوەکەوە بە ئاژانسە ئێرانییەکەی وتووە، "کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو عەلی ڕەزا بۆ دواجار بە تەلەفۆن لەگەڵ دایکی قسەی کردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاشان براکەی بە بیانووی ئەوەی کە باوکیان دەیەوێت بیانبینێت بردییە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە ئەهواز دەریانکرد."

 

بەگوێرەی "iran wire" هەر دوای ئەوە براکەی و ئەو دوو کەسەی دیکە عەلی ڕەزایان بردووەتەوە گوندێکی نزیک شاری ئەهواز و کوشتویانە.

 

بەوتەی هاوڕێکەی، عەلی ڕەزا دوای ئەوەی لە خزمەتی سەربازی بەخشراوە، پلانی داناوە مۆبایلەکەی بفرۆشێت و گەشت بکات بۆ تورکیا.

 

هیومان ڕایتس وۆچ، دەڵێت، کۆمەڵگای (LGBTI) لە ئێران ڕووبەڕووی ئاڵنگاری قورسی یاسایی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی لەگەڵ بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتە ناگونجێت.