گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تۆمەتی بێبنەمان’’

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزیرێکی گۆڕانەوە بۆ ڕای گشتی

2021.05.09 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزیرێکی گۆڕانەوە بۆ ڕای گشتی

ناس کورد-

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە کۆمەڵێک سایت و پەیجی فەیسبوک بۆ چەواشەکاری هەواڵی ناراست و بێ بنەما و بوختانی ئاڕاستە دەکەن، ئەوەش بە دژایەتییەک بۆ کارە گرنگەکانی خۆی دەزانێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە کۆمەڵێک سایت و پەیجی فەیسبوک کە خاوەنەکانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەکانیانەوە خەریکی دزی و گەندەڵی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەکاری هەواڵی ناراست و بێ بنەما و بوختان ئاراستەی ئێمە دەکەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک هەمووان دەزانن، ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستانە بەبێ جیاوازی، ئەوانیش ئێستا بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتکردنەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە لەماوەی ساڵێک و 10 مانگی رابردوودا پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کردووە، ناشرین بکەن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەوان درۆ و دراوەکانیان روون و ئاشکرابوە و دەزانین کوێیان دێشێت، بەڵام ئێمە وەڵامی ئەو درۆ و بوختانانەیان بەهەوڵ و خزمەت و پڕۆژە بەردەوامەکانمان دەدەینەوە کە ئێستا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کاریان تێدا دەکرێت."

 

وەزیری گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جەختیشیکردووەتەوە، "لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە، ئەو بوختان و چەواشەکارییانە لە کاروانی ئاوەدانی نامانوەستێنێت و هەر لەو رۆژەوەی لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییمان خواردو بەڵێنمان بە خەڵکداوە، کە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان لێبڕاوانە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و سودی گشتی."

 

لە چەند ڕۆژی ڕآبردوودا لێدوانێک بەناوی دانا عەبدولکەریم بڵاوکرایەوە کە گوایە وتویەتی، ئەو ڕاگەیەنراوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر سزادراوانی بادینان بڵاویکردەوە گوزارشت لە ڕای گۆڕانیش دەکات.