ناس کورد-
بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و گواستنهوهی ئاوی لهدهبهنراو له پلهی گهرمی بهرز و بهرتیشكی خۆر، قائیمقامیەتی سلێمانی (كۆگای ئاوی سلێمانی)ی له گهڕهكی ئیبراهیم ئهحمهد داخست و خاوهنهكهشی رووبهڕووی رێكاری یاسایی دهكاتهوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری لە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لیژنەکان لەڕێگەی سەردانیان بۆ کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان و هەروەها لە راگەیاندنەکانیشەوە هەموو شوێنەکانیان ئاگادار کردوەتەوە کە عەمبارکرد، دانان و گواستنەوەی خواردن و خواردنەوە لەشوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆر قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە خواردن و خواردنەوە دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، وەهەروەها شوێنی عەمبارکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات."
ئەوەش هاتووە، "پلەی بەرزی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "لەلایەن ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانییەوە لیژنەکان راسپێردراون لەکاتی هەبونی سەرپێچیدا، شوێنەکان دابخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی توند بکرێنەوە.
راشیگەیاند، "لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن."