ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، کردنەوەی قوتابخانەکان پەیوەستە بە بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەروبوونەوەی کۆرۆنا و لە پاش جەژن بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت، دەشڵێت، ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە پێشوو کەمیان کردووە، بەڵام دڵخۆشکەر نیین و هێشتا مەترسی ڤایرۆسەکە لە ئارادایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆحەوێزی، وتەبێژەی وەزارەتی تەندروستیی هەریم (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، " ئەوەی بریار لەسەرکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنایە، نەک وەزارەتی تەندروستی، لیژنەکەش پێدەچێت دوای جەژن لەوبارەیەوە کۆببێتەوە".
سەبارەت بە بۆچوونی وەزارەتی تەندروستیی لەسەر کردنەوە دەرگای قوتابخانەکان، باسی لەوەکرد، " بەراورد بە ئامارەکانی چەند رۆژی پێشوو ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمیکردووە، بەڵام هێشتا هەرێم لە ناو مەترسییەکانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکەدایە، هەرچەندە ئامارەکان بەڕێژەیەک کەمیان کردووە، بەڵام دڵخوشکەرنیین، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان زیاتر پابەندنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن لە پەتاکە".
لەبارەی دۆسییەی ئەو هاووڵاتییەی شاری سلێمانی کە پێش چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهۆی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ئفلیجی بوو، حەویزی وتی، " وەزارەت لیژنەیەکی پسپۆڕی لە ژمارەیەک پزیشک و شارەزای بواری پەتازانیدا پێکهێناوە بۆ لێکوڵینەوە لە حاڵەتەکە، هەرکات لیژنەکە کارەکەی خۆی تەواوکرد، ئەنجام و ڕاپۆرتی لیژنەکە بۆ ڕاگەیەندانەکان ئاشکرادەکەین".