گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ ساتی کوشتنی چالاکوانێکی عێراقی.. خۆپیشاندان دەستیپێکرد

2021.05.09 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەکارهێنەرانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانی عێراق ڤیدیۆی ساتی تیرۆرکردنی چالاکوانێکی مەندەنیی دیاری پارێزگای کەربەلایان بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە تیرۆر کرا، هەر دوای تیرۆکردنیشی گرژیی و ئالۆزی  و خوپیشاندان ناوەندی شارەکەی گرتەوە و تائێستا بەردەوامە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021)، ئیهاب وەزنی، چالاکوانی دیاری عێراقی لە پارێزگای کەربەلا لەلایەن چەند کەسێکەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا. 

 

هەردوای بڵاوبوونەوەی تیرۆرکردنی وەزنی، گرژیی و ئالۆزیی  لەناوەندی شاری کەربەلا ڕوویدا، خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکە و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا. 

 

تائێستا خۆپیشاندانەکان بەوهۆیەوە بەردەوامە و خوپێشاندەران داوای ڕادەستکردنی بکوژانی وەزنی دەکەن.