گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەوێنە؛ موشەکەکەی چین کەوتەخوارەوە

2021.05.09 - 07:56
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ موشەکەکەی چین کەوتەخوارەوە

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانی چین کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی موشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووەکەیان ڕاگەیاند و بەوتەی نوسینگەی ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی ئەو وڵاتە، موشەکەکە لە دەریای عەرەبی لە باکوری زەریای هندی کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چین (یەکشەممە 9ی ئایاری 2021) لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند، موشەکی (لۆنگ مارچ بی 5) 2:24 خولەک بەکاتی گرینیچ (5:24 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان) هاتووەتە ناو بەرگە هەوای زەوییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش گەیشتنی بە بەرگەی هەوای زەوی موشەکەکە تێکشکاوە و بەشێکی زۆری سوتاوە، پاشماوەی پارچەکانیشی کەوتووەتە نێو دەریای عەرەبی لە باکوری زەریای هندی.

 

هاوکات، فەرماندەیی هێزی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا، کەوتنەخوارەوەی موشەکەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی کەوتنەخوارەوەی بکات.

 

کە 29ی نیسانی 2021، چین ڕەوانەکردنی موشەکی (لۆنگ مارچ بی 5)ی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم موشەکە لە کۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتەدا نەما.