ناس کورد-
پزیشکێکى تایبەتمەندى نەخۆشییەکانى دڵ و سنگ باس لەوەدەکات، کە ئایا ئەو ژنانەى حەبى ڕێگەگرتن لە دووگیانى یاخود جۆرەکانى ترى دەرمان بەکاردەهێنن تا دووگیان نەبن دەتوانن ڤاکسین وەربگرن یاخودنا و باشترین بژاردەش ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر سۆران حەسەن زەنگەنە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە (7ى ئایارى 2021) لە ئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ئاماژەى بەوەداوە، ئەو ژنانەى کە حەبى ڕێگەگرتن لە دووگیانى یاخود دەرمانەکانى تر بۆ ئەو مەبەسەتە بەکاردەهێنن، دەتوانن بەشێوەیەکى سروشتى ڤاکسین وەربگرن.
ڕونیشیکردووەتەوە، سەبارەت بەوەى کە باشترین ڤاکسین بۆ ئەو ژنانە چییە، هەر ڤاکسینێک بەردەست بوو باشترینە و جیاوازییان نییە.
ئەو پزیشکە کوردە جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئاژانسى بەریتانى بۆ دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان ئەوەى ڕونکردووەتەوە ئەوانەى تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 29 ساڵدایە لە هەردوو ڕەگەزەکە مەترسى توشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا زۆر بەرز نییە، بۆیە ئەگەر ڤاکسینى ئەسترازینیکا یاخود هەر ڤاکسینێکى تر وەرگرن گونجاوە بۆیان.