گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامەیەکى نوێ..

پێنج ساڵ پێش دەرکەوتنى زانایانى چین باسیان لەبەرکاهێنانى کۆرۆنا وەک چەک کردووە

2021.05.08 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج ساڵ پێش دەرکەوتنى زانایانى چین باسیان لەبەرکاهێنانى کۆرۆنا وەک چەک کردووە

ناس کورد- 

بەپێى بەڵگەنامەیەکى دزەپێکراو 5 ساڵ پێش دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لەساڵى 2015 زانا سەربازییەکانى چین گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا وەک چەکێک بەکاربهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەڵگەنامەکە کە ڕۆژنامەى Australianى ئوسترالى (8ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەڵگەنامەیە زانایان و بەرپرسانى تەندروستى چین لەساڵى 2015 نوسیویانە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە کە ڤایرۆسە تاجییەکان وەک چەکێک بەکاربهێنن.

 

بەپێى بەڵگەنامەکە کە ناونیشانى "بنەڕەتى ناسروشتى بۆ سارس و جۆرێکى نوێى ڤایۆرسەکان کە مرۆڤ وەک چەکێکێک بایەلۆجى بۆماوەیى دروستى دەکات"، "لە جەنگى جیهانى سێیەمدا چەکى بایەلۆجى بەکاردەهێنرێت"، ڤایرۆسە تاجییەکان وەک چەکێکى نوێ بۆماوەیى وەسفکردووە کە دەتوانرێت لە ڕێگەى دەستکردەوە یارى پێ بکرێت و ببێتە ڤایرۆسێکى دروستکراو و بەشێوەیەک کە پێشتر وێنەى نەبووە بەکاربهێنریت.

 

لاى خۆیەوە پیتەر جینینگز بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى پەیمانگاى سیاسەتە ستراتیژییەکان بە ڕۆژنامەکەى وتووە، ئەوە بەڵگەیەکى گرنگە و بە ئاشکرا ئەوە پیشان دەدات کە زانا چنییەکان بیریان لە پرۆگرامێکى سەربازى کردووەتەوە بۆ ڤایرۆسە جیاوازە تاجییەکان و بیرکردنەوە لە چۆنێتى بڵاوکردنەوەى.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، بەڵگەنامەکە لەلایەن 18 زانا و شارەزاى چەکەوە نوسراوە کە لە سوپاى میللى چین کاردەکەن، بەڵام ڕۆبەرت پۆتەر شارەزاى بوارى ئاسایشى ئەلکترۆنى پێى وایە، بەڵگەکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە گفتوگۆ لەسەر بەکارهێنانى کۆرۆنا کراوە بەڵام مەرج نییە ڕێوشوێن گیرابێتە بەر بۆ جێبەجێکردنى، هەرچۆنێک بێت ئەوە بابەتێکى جێى سەرنجە کە بەڕاستى پیشانى دەدات زانا چینییەکان بیر لە چى دەکەنەوە.