ناس کورد-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی جیاوازی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیی عێراق ( 8ی ئایاری 2021) لەراگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، " هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە بەهای سێ ملێون دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی جۆراوجۆری ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، "هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش و گروپە تیرۆرستییەکان".
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، "چەک و کەلوپەلە سەربازییەکان ڕادەستی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق کراوە".