گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە

ڕفاندن و کوشتنی گەنجێک لەلایەن چوار خزمی خۆیەوە کاردانەوەی گەورەی لیکەوتووەتەوە

2021.05.08 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕفاندن و کوشتنی گەنجێک لەلایەن چوار خزمی خۆیەوە کاردانەوەی گەورەی لیکەوتووەتەوە

ناس کورد-

پۆلیسی پارێزگای میسان لە باشوری عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ڕفاندن و کوشتنی گەنجێکی خزمی خۆیان، چوار کەسیان دەستگیرکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو باندە چوار کەسییە بەمەبەستی وەرگرتنی پارە گەنجەکەیان ڕفاندووە، دواتر کوشتوویانە کاتێک خێزانەکەی ڕەتیانکردووەتەوە پارەیان پێ بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای میسان لە باشوری عێراق ( 8ی ئایاری 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، " چوار کەس بەتۆمەتی ڕفاندن و کوشتنی گەنجێک بەناوی حسێن سائر عەبدولوەهاب دانیشتووی گەرەکی (قتاع)ی ناوەندی شاری عیمارە دەستگیرکردووە".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "ئەو چوار کەسەی کە گەنجەکەیان ڕفاندووە پەیوەندی خزمایەتیان هەیە، ویستویانە لەڕێگەی ڕفاندنی گەنجەکەوە پارە لەخێزانەکەی وەربگرن، بەڵام خێزانی گەنجەکە نەچوونەتە ژێر باری داواکەیان، بۆیە دواتر کوشتوویانە".

 

پۆلیسی پارێزگای میسان ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، " هێزەکانمان توانیویانە دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لەئەنجامدانی تاوانەکەیان، ئەو چوار کەسە دەستگیر بکەن و لە ئێستادا پەڕاوی لێکوڵێنەوە بۆ دۆسییەکە لەلایەن دادەوەری لێکۆڵەرەوە کراوەتەوە".