گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حكومەتی عێراق هەوڵی گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوە دەدات

2021.05.08 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی عێراق هەوڵی گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوە دەدات

ناس کورد- 

 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق جەختلەوەدەکاتەوە، هۆکارى دواکەوتنى پلە بەرزکردنەوە و سەرە موچە ئەوەیە کە حکومەتى چاوەڕێى وەڵامى تانەکەیەتى لە دادگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجد وائلى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق سەبارەت بە هۆکارى دواکەوتنى پلە بەرزکردنەوە و سەرە موچەى فەرمانبەران (8ى ئایاری 2021) بە ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى وتووە، پرۆژە یاساى بودجە کە حکومەت پێشکەشى پەرلەمانى کرد 164 ترلیۆن دینار خەرجى بوو، بەڵام لیژنەى دارایى کەمیکردەوە بۆ 130 ترلیۆن.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، جیاوازى لە کەمکردنەوەى خەرجییەکە کاریگەرى لە زۆر شت کرد لەوانەش پلە بەرزکردنەوە و سەرە موچەى فەرمانبەران وەک حکومەت باسى دەکات، ئەوەى لەبەردەم لیژنەى داراییدا بوو خەرجى ڕاستەقینەى 2020 بوو و نەماندەویست کە خەرجى ناپێویست هەبێت.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا ئەنجومەنى وەزیران چاوەڕێى وەڵامى ئەو تانەیەیە کە لە دادگاى فیدراڵى داویەتى چونکە پێى وایە کە کێشە لە دابینکردنى پارە بۆ بڕگەکانى بوجە هەیە، دواى یەکلابوونەوەى ئەوەش دەست دەکات بە کارەکانى.