گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەش وڵاتی عەرەبی بەدوورن لەمەترسی موشەکە چینییەکە.. عێراقی تێدایە؟

2021.05.08 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
شەش وڵاتی عەرەبی بەدوورن لەمەترسی موشەکە چینییەکە.. عێراقی تێدایە؟

ناس کورد-

ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد،  ئەمشەو موشەکە چینییە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکە چوار جار بەسەر ناوچە جیاجیاکانی نیشتیمانیی عەرەبییدا تێدەپەرێت، ڕاشیگەیاند، شەش وڵاتی عەرەبی لەماوەی داهاتوودا پارێزراو دەبن لەمەترسی کەوتنە خوارەوەی ئەو موشەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەروونکردنەوەیەکدا ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی (شەممە 8ی ئایاری 2021) ئاشکرایکراد، " ئەمشەو موشەکە چینییە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکە چوارجار بە ئاسمانیی نیشتیمانی عەرەبیدا تێدەپەرێت".

 

ئاماژەی بەوەکراوە، " جاری یەکەم لە کاتژمێر 18:30 بە کاتی گرینچ بە ئاسمانیی  کەنداوی عەرەبیدا تێپەڕدەبێت و جاری دووەمیش لە کاتژمێر 20:03 بەئاسمانی میسر و وڵاتی شامدا تێدەپەرێت، جاری سێهەم و چوارەمیش  لە کاتژمێر 21:30 و 23:00  بەئاسمانی وڵاتانی خۆرئاوای عەرەبیدا تێدەپەرێت".

 

ناوەندەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "  بەگوێرەی دوایین ئامار و روپێوی فەلەکی شەش وڵاتی عەرەبی لەماوەی داهاتوودا پارێزراو دەبن لەمەترسی کەوتنە خوارەوەی ئەو موشەکە و مەترسییەکانی، ئەو وڵاتانەش بریتین لە ئیمارات، قەتەر، بەحەرەین، کوەێت، لوبنان و یەمەن".  

 

 ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ ( هەینی 7ی ئایاری 2021) ئاژانسی ناسای ئەمەریکی بۆ لێکوڵێنەوەکانی بۆشاییەکانی ئاسمان ڕایگەیاند،  بەگوێرەی  زانیارییەکنیان  پێشبینی دەکەن موشەکە چینییەکە ئەمرۆ یان سبەی بەرگە گازی زەوی ببرێت.  

 

 ڕێکەوتى 29ى مانگى ڕابردوو، موشەکى (لۆنگ مارش 5ى بى ) لە دورگەى هاینانى چینیەوە ڕەوانەى بۆشاییەکانى ئاسمان کرا بەمەبەستى دامەزراندنى وێستگەیەکى نوێ ئاسمانیى چینى، بەڵام دواتر ئەو موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو و لەلایەن فیزیا و گەردوونناسەکانیشەوە هۆشدارى ئەوە درا ئەگەرى ئەوە هەیە لەکاتى کەوتنە خوارەوەیدا بۆ سەر زەوى پارچەکانى زیانى هەبێت.