گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاوێژكارێك لەبارەی جموجوڵەكانی سەرۆكی هەرێمەوە ڕوونكردنەوە دەدات

2021.05.08 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژكارێك لەبارەی جموجوڵەكانی سەرۆكی هەرێمەوە ڕوونكردنەوە دەدات

ناس کورد- 

ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاوێژكارێك لەبارەی جموجوڵەكانی سەرۆكی هەرێمەوە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت،  وەرزی دروێنەی بەرهەمی هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاریان فەرەج، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (شەممە 8ی ئایاری 2021) دەڵێت، "وەرزی دروێنەی بەرهەمی هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بوو، ئومێدێک لە ئارادا بوو، ج، قسە لە زەمینەسازیی بۆ نووسینەوەی دەستوری هەرێم و چوارچێوەیەک بۆ هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکرا، پەنجەرەکانمان بە رووی بەغدا و بە رووی دونیا و بە رووی سفرکردنەوەی کێشەکانی کوردستاندا واڵا کردبوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرهەڵدانەوەی دڕدۆنگی و لێکدی خوێندن و خاوکردنەوەی ریتمی ئەو پەرەسەندنە ئیجابییانە، بە هەر هۆیەک بێت، بە نەفعی هیچ کەس نییە و هیچ بەهانەیەکی بۆ نییە، چ جای بگاتە دووبارە سەردەرهێنانەوەی جنێوفرۆشانی بێ باک و گەرمبوونەوەی بازاڕی زمانی زبر و رەق و رقن." 

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەم گەلە بە تەبایی، یەکدەستی، عەقڵانییەت و حیکمەت و ئاشتەوایی دەگاتە مەبەست، ئەوی دیکە هەمووی خشت و خۆڵە و ناگات بە هیچ، دواجار، ئەوەی لە مەنفەعەتی خەڵکە، دەمێنێ و  بۆی دەگەڕێینەوە، ئەوەی بێ خێر و تاقەتکوژ و نەزۆکە، وەک هەڵم دەڕەوێتەوە."