گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆدەکەتم بۆ بنێرەوە’’

ناس کورد شێوازێکی نوێی هاککردن ئاشکرا دەکات لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەوە

2021.05.08 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد شێوازێکی نوێی هاککردن ئاشکرا دەکات لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەوە

ناس کورد-

ڕێگەیەى نوێى هاککردنى هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمى کوردستان دەرکەوتووە کە لەڕێگەى پێدانى کۆدەوە هاککەران دەتوانن هەژماری کەسیی بەکارهێنەرانى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک و ئینستاگرام و ئەوانی تر هاک بکەن و بگەنە زانیارییە تایبەتەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەدواداچوونەکانى "ناس کورد" کە لەسەر زارى چەندین بەکارهێنەرى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکەوە زانیارییەکانى وەرگرتووە، هاککەرەکان لەڕێگەی دروستکردنی هەژماری ساختەوە دەبنە هاوڕێی قوربانییەکان و لەڕێگەى ماسینجەرەوە پەیوەندى بە نێچیرەکانیانەوە دەکەن.

 

هاککەرەکان لە پەیوەندییەکانیاندا خۆیان بەناوى کارمەندى کۆمپانیاى فەیسبوکەوە دەناسێنن و پێاندەڵێن "پیرۆزبایتان لێ دەکەین چەندین هەزار فۆڵۆەوە بۆ هەژماری ئینیستاگرامەکەتان زیادى کردووە"، یاخود دەستەواژەیەکى تر پەیوەست بەفەیسبوکەوە بەکاردەهێنن گوایە زانیارییەکى نوێیە و دەدەین بەبەکارهێنەرى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک.

 

ناس کورد ئەوەشى زانیووە، ئەو هاککەرانە پێش ئەوەى پەیوەندی بە نێچیرەکەوە بکەن، هەوڵ دەدەن پاسۆردی هەژماری نێچیرەکە "ڕیسێت" بکەنەوە، ئەوەش هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو کارە بکات بەڵام پێویستی بە ڕەزامەندی یاخود کۆدی خاوەنی هەژمارەکەیە، بۆ دەستخستنی ئەو کۆدەش، هاککەرەکان لە پەیوەندییەکەیاندا بەو کەسانە دەڵێن، " ئێستا نامەیەک بۆ ژمارەى مۆبایلەکەتان دێت بۆ تەواوکردنى ئەو کارەى پێویستە بۆ ئینیستاگرامەکەت یاخود فەیسبوکەکەت پێویستە ئەو ژمارەیەمان بۆ بخوێنیتەوە".

 

بۆیە لە ئەگەرى پێدانى ئەو کۆدەى کە فەیسبوک وەکو نامەیەک بۆ مۆبایلى ئەو کەسە دەینێرێت بەو هاککەرە ئەوا هەژماری فەیسبوکەکەى دەکەوێتە دەستى و لە کۆنتڕۆڵى خاوەنەکەى دەردەچێت، لەو ڕێگەیەشەوە ئەو هاککەرانە دەتوانێت بگەنە زانیارییە تایبەتیەکانى بەکارهێنەرەکە و دواتر ئەگەرى ئەوەى هەیە ئەو هاککەرانە لەدژى بەکارهێنەرەکە بۆ وەرگرتنى پارە یاخود دروستکردنى کێشە بۆى سودى لێ وەربگرن.