ناس کورد-
بەپێى پێشبینەکانى دەزگایەکى گەردوونناسى ئەمەریکى، ئەگەرى ئەوە هەیە موشەکە چینیەکە بەرگە هەوا ببڕێت و لەکات و شوێنێکى دیاریکراودا کە وڵاتى نیوزلەندایە بکەوێتە خوارەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمپانیاى ئەیرۆسپیس کۆئۆپەرەیشنى ئەمەریکى لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لەسەر تویتەرى فەرمى کۆمپانیاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نزیکەى کاتژمێرى 4:19 خولەکى بەرەبەیانى ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەى چین بەرگە هەوا دەبڕێت و ئەوەش بەو واتاى شەوى شەممە یاخود بەرەبەیانى یەکشەممە ئەو موشەکە دەکەوێتە سەر زەوى.
بەپێى ناوەندى توێژینەوەى موشەکى سەر بەهەمان دەزگا کە پێشتر بڵاوى کردووەتەوە، ئەگەرى ئەوە هەیە موشەکە چینینەکە لەنزیک باکوورى نیوزلەندا بەرگە هەوا ببڕیت و بکەوێتەوە خوارەوە وەکو لەوێنەکەشدا ڕوونکراوەتەوە.
Our latest prediction for #LongMarch5B CZ-5B rocket body reentry is 09 May 2021 04:19 UTC ± 8 hours along the ground track shown here. Follow this page for updates: https://t.co/p2AU9zVEpA pic.twitter.com/rsE6yzcnHb
— The Aerospace Corporation (@AerospaceCorp) May 7, 2021
هۆشدارى ئەوەشیداوە، کەوتنە خوارەوەى موشەکەکە لەهەر شوێنێکى تر ئەگەرێکە چونکە ڕێڕەوى گەڕانەکەى ڕووبەڕێکى بەرفراوان دەبڕێت بەڵام شوێنى کەوتنە خوارەوەى بۆ سەر زەوى هێشتا مایەى قسە لەسەرکردنە.
دوێنیش وەزارەتى دەرەوەى چین ئەوەى ڕایگەیاند، زۆربەى ئەو موشەکانەى کە لەکاتى تێپەڕێن بەناو بەرگەهەواى وەزیدا دەسوتێن ئەگەرى ئەوە نییە زیانیان لێ بکەوێتەوە.
ڕێکەوتى 29ى مانگى ڕابردوو ، موشەکى (لۆنگ مارش 5ى بى ) لە دورگەى هاینانى چینیەوە ڕەوانەى بۆشاییەکانى ئاسمان کرا بەمەبەستى دامەزراندنى وێستگەیەکى نوێ ئاسمانى چینى بەڵام دواتر ئەو موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو و لەلایەن فیزیا و گەردوونناسەکانیشەوە هۆشدارى ئەوە درا ئەگەرى ئەوە هەیە لەکاتى کەوتنە خوارەوەیدا بۆ سەر زەوى پارچەکانى زیانى هەبێت.