گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چواری تر بریندار بوون

شێخان؛ لە شەڕی نێوان دوو ئامۆزادا ژن و مێردێک کوژران

2021.05.08 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
شێخان؛ لە شەڕی نێوان دوو ئامۆزادا ژن و مێردێک کوژران

ناس کورد-

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان دوو ئامۆزاوە لە شارۆچکەی کەڵەکچی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، دووکەس کە ژن و مێردن کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە لە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە کە پێشتر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە و ئامۆزای یەکتر بوون، چوار کەسی تر بەهۆی شەڕەکەوە بریندار بوون کە سیانیان لەلایەکن و یەکێکی تریان لە لایەک.

 

کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا و بەردەوام ناکۆکیی لەنێوانیاندا هەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتبووە ئەوەی زیانی گیانی هەبێت، چونکە لایەکیان ماڵیان گواستبوویەوە بۆ قەزای شێخان، بەڵام شەوی ڕابردوو دیسان شەڕەکە هەڵیداوەتەوە.

 

هەر دوای شەڕەکە هێزێکی زۆری ئەمنی بارودۆخی ناوچەکەى کۆنتڕۆڵکردووە و بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى دهۆک.

me_ga.php?id=3684