گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە سێ زمان

كەنەدا هەڵوێستی خۆی لە بریاری دادگای تەمیزی هەرێم ڕاگەیاند

2021.05.08 - 01:53
App store icon Play store icon Play store icon
كەنەدا هەڵوێستی خۆی لە بریاری دادگای تەمیزی هەرێم ڕاگەیاند

ناس كورد_

لە میانەی كاردانەوە دەرەكییەكان لەبارەی جێگیركردنی سزای كۆمەڵێك لە چالاكەكانی بادینان، باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق نیگەرانی خۆی لە سزادانی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و جەختیكردەوە ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموكراسییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

me_ga.php?id=3681me_ga.php?id=3682me_ga.php?id=3683

ڕۆژی 4ى ئایاری 2021، دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم (تەمیز) سزاى دادگاى هەولێرى لەدژى دەستگیرکراوانى بادینان پەسەند کرد و ئەوەش کاردانەوەیەكی زۆری ناوخۆیی و دەرەكی بەدواى خۆیدا هێنا.  

  

دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێر لە 16 ى شوباتى 2021 بڕیاریدا هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بە شەش ساڵ زیندانى سزا بدرێن، بەتۆمەتى سیخوڕىكردن و دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشى هەرێم. 

 

ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس لەسەر زارى بەڵقیس والى نوێنەرى ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ لەعێراق (5ى ئایارى 2021) گواستییەوە "هەست بەنیگەرانى سزادانى دەستگرکراوانى بایدینان دەکەین بەهۆى ویستێکى سیاسى و ئاڕاستەکانى دادگاى پێداچوونەوە کە پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێ خست"  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئەنجامە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە تاچەندە دەسەڵاتدارانى هەرێم ئازادیی ڕادەربڕین پێشێل دەکەن.