گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاران داواى زۆرتر دەکات

دیپلۆماتکارێکى ئێران: واشنتۆن دەستپێشخەرى هەڵگرتنى بەشێکى زۆرى سزاکانى کردوە

2021.05.07 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
دیپلۆماتکارێکى ئێران: واشنتۆن دەستپێشخەرى هەڵگرتنى بەشێکى زۆرى سزاکانى کردوە

ناس کورد-

دیپلۆماتکارێکى باڵاى ئێران ڕایگەیاند، لەدانوستانەکانى ڤییەننادا ئەمەریکا ئامادەى هەڵگرتنى بەشێکى زۆرى سزاکان دەربڕیووە و تارانیش داواى زیاتر لەوە دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس عێراقچى، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئێران (7ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز ئاماژەى بەوە کرد، لەلایەنى ئەمەریکیەوە زانیاریمان بەدەستگەیشتووە کە بەجدى ئارەزووى گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى دەکەن و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە تا هەڵگرتنى بەشێکى گەورەى سزاکانى سەر ئێران ئامادەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو دەستپێخەریەى ئەمەریکا بەس نیە بەلاى تارانەوە بۆیە لەوتوێژەکانیان بەردەوام دەبن تا جێبەجێ کردنى تەواوى خواستەکانیان.



ئەمڕۆ (هەینى) کۆبونەوەى لیژنەى هاوبەشى ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەڤیەننا کۆتایهات کە لەسەر ئاستى جێگرانى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندام بەڕێوەچوو لەوانە ئێران و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ڕوسیا و چین و چەندین تەوەر تایبەت بەپرسى ڕێککەوتنى ئەتۆمى و چەند پرسێکى تر تاوتوێ کران.