گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گەردونناسێک لەبارەى بوونى نەیزەک بەسەر ئاسمانى شارەکانى هەرێمەوە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.07 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
گەردونناسێک لەبارەى بوونى نەیزەک بەسەر ئاسمانى شارەکانى هەرێمەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

گەردونناسێکى دیارى عێراقى لەبارەى بینینى چەند نەیزەکێک بەسەر شارەکانى هەرێمى کوردستاندا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵیت" ئەوانە مایەى ترس و دڵەڕاوکێ نین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدى گەردوونناسى دیارى عێراقى (7ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەرلە ئێوارەى ئەمڕۆ دانیشتوانى چەند شارێکى هەرێمى کوردستان چەند نەیزەکێکیان لەئاسمانەکانى سەر شارەکانیان بینیووە بەشێوەى گروپ ڕاستەوانە جموجۆڵیان کردووە.

 

ئەسەدى دەڵێت، ئەو ئاماژانە مانگى دەستکردى سەر بەستارلێنکى کۆمپانیاى سپێس ئەکسن و هیچ مایەى ترس و دڵەڕاوکێ نین.

 

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بڵابونەوەى دەنگۆى جیاجیا لەسەر کات و شوێنى کەوتنە خوارەوەى موشەکە چینینەکە کە چەند ڕۆژێکە لەکۆنترۆڵ دەرچووە و لەخولگەى زەوییدا دەسوڕێتەوە و ترسى لەچەند وڵاتێکى ناوچەکەش دروستکردووە.