گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوائاماری هەڵمەتی داخستنی ماركێت و خواردنگەكانی سلێمانی ڕاگەیەنرا

2021.05.07 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
دوائاماری هەڵمەتی داخستنی ماركێت و خواردنگەكانی سلێمانی ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى دوا ئامارى هەڵمەتەکانى 24 کاتژمێرى رابردووى بۆ داخستنى مارکێت و خواردنگەکانى سلێمانى راگەیاند کە بەگشتى 12 شوێن بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قایمقامیەتى سلێمانى (7ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکان قائیمقامیەتی سلێمانی (12) شوێنى داخست.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ هەینی (2021.5.7) لەدرێژەی هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاو شمەک و خواردەمەنیانەی رۆژانە له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، سەردانی چێشتخانە، نانه‌واخانه و شیرینییه‌كان دوکانەکانی دیکەی بازاری شاری سلێمانی_یان کرد.

 

 

ئاماژە بەوەش کراوە، له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه ‌به‌سه‌رچودا گیراو و پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه، هەروەها بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر (12) شوێن داخران.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە، به‌پێی رێنماییه‌كانی تەندروستی، نابێت خواردن و خواردنەوە له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه پێکهاتەکانیان دەگۆڕێت و ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، ‌ هەروەها توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.