گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دارایى چارەنووسى گرێبەستە هەڵوەشاوەکانى لە بودجەدا ئاشکرا کرد 

2021.05.07 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى چارەنووسى گرێبەستە هەڵوەشاوەکانى لە بودجەدا ئاشکرا کرد 

ناس کورد- 

وەزارەتى دارایى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەپڕۆژە  بودجەى ئەمساڵدا هیچ دەرماڵەیەک بۆ گەڕانەوەى ئەوانە دیارینەکراوە کە گرێبەستەکانیان لەڕیزەکانى حەشدى شەعبیدا هەڵوەشاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى عێراق (7ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەپێى خشتەى (باى) پاشکۆى یاسای بودجەى گشتى کە پەرلەمان دەنگى لەسەر داوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە بەڵام هیچ دەرماڵەیەکى بۆ ئەوانە دیاری نەکردووە کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەرماڵەکانى دەستەى حەشدى شەعبى تەنها بۆ 169 هەزار و 400 چەکدارى سەر بەحەشدى شەعبى دابینکراوە و ئەوەش لەسەر بنەماى موچەى تێکڕاى مانگە بۆ سەربازێکى حەشد بڕى ملیۆنێک و 400 هەزار دینار دیاریکراوە و هیچ پارەیەک بۆ ئەوانەى گرێبەستیان هەڵوەشێنراوەتەوە دابین نەکراوە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە ئەو بڕە پارەیەى کە ماوەتەوە 22 ملیار دینارە بۆ شایستە داراییەکانى فیرقەى عەباس دیاریکراوە ئەوەش بەپێى لیژنەیەک لەلایەن نوسینگەى سەرۆک وەزیرانەوە و سەرۆکیش ڕەزامەندى لەسەرداوە.