گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجومەنى وەزیران راگەیەندراوێکى لەبارەى بەندکراوەکانى بادینان و کونسوڵخانەکان بڵاوکردەوە

2021.05.07 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى وەزیران راگەیەندراوێکى لەبارەى بەندکراوەکانى بادینان و کونسوڵخانەکان بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارى دادگاى پێداچوونەوە بە پەسەندکردنى سزاى بەندکراوەکانى بادینان بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان (7ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، کارى دادگاکان لە هەرێمى کوردستان سەربەخۆیە و حکومەت ناتوانێت دەستوەردان لە کاروبارى دادگاکان بکات. 

 

لەبارەى ناوهێنانى چەند کونسوڵخانەیەک لە میانى کەیسى سزادراوانى بادیناندا ئەوە رونکراوەتەوە "بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش".

 

 

*ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە*

 

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

 

لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

 

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان،  کاری لە پێشینەمان دەبێت.

 

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

2021/5/7