ناس کورد-
دواى کاردانەوەکان لەسەر وتەکانى، مەلا نادر ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نەموتووە حیجاب کردن ئافرەت دەکاتە گیانەوەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مامۆستا مەلا نارد (7ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکی تایبەتدا بە"ناس کورد"ى ڕاگەیاند، من لەئێستادا لەمیوانیم و ناتوانم بەدوور و درێژى قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەم بەڵام من شتێکى لەو جۆرەم نەوتووە کە حیجاب ئافرەت دەکاتە جانەوەر ئەوەشى کە تەفسیرى قسە ئەکات و هەڵیدەگێڕێتەوە ئەسڵەن بەپێى یاسا دەبێت ئەوانە بدرێنە دادگا".
ئەوەش دواى ئەوە هات، لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەسەر باسى جۆرى جلوبەرگى کوردى، مامۆستا مەلا نادر وتى " ئەو شەرعیەتەى کە لەجلوبەرگى کوردیدا هەبووە لەئیسلامیشدا نەبووە بەڵام وەرە ئەم جلوبەرگە تورکیە ئیخوانیەى بکە بەر، یا ئەو جلە عەرەبیەى بکە بەر یا ئەو حیجابە سعودیە یا سودانیەى بکە بەر لەعەنتیکە و لەگیانەوەر دەچێت".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەشەرعدا خۆداپۆشین پێویستە بەڵام خۆداپۆشین بەجلوبەرگێکى تورکى ئیخوانى و سودانى و سعودى نا، گرنگ ئەوەیە جلوبەرگەکە تەنک نەبێت.
ئەو وتانەى مەلا نارد لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و ڕەخنەى ئەوەشى لێگیرا کە حیجاب پۆشین لەئیسلامدا ڕەتدەکاتەوە.