گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سائیرون: کازمى سەرپشککراوە بۆ دەستنیشانکردنى کەسێک بۆ وەزیرى تەندروستى 

2021.05.07 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون: کازمى سەرپشککراوە بۆ دەستنیشانکردنى کەسێک بۆ وەزیرى تەندروستى 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، دواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى ئەوان هیچ کاندیدێکیان بۆ ئەو پۆستە نابێت و کازمییان بۆ دیاریکردنى کەسێک سەرپشککردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلمان غریباوى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق (7ى ئایار 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى لەئەنجامى دڵسۆزى و بیروباوەڕێکى مرۆییەوە بووە و ئەو لیژنەیەش کە بۆ لێپرسینەوە بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران دروستبووە ئیدانەى وەزیرى تەندروستیان نەکردووە.

 

غریباوى وتوشیەتى، دەستلەکارکێشانەوەى وەزیریش لەئەنجامى هەستکردن بەبەرپرسیارێتى بووە ئەوەش دواى ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لەبەغدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوەى کە حەسەن تەمیمى پێشکەشى وەزارەتى تەندروستى کردووە لەماوەى دەستبەکاربوونیدا نمونەیەکى باشە و پێشتر هیچ وەزیرێک ئەو بەرپرسیارێتیەکەى نەگرتووەتە ئەستۆى و بەدووریشى دەزانێت هیچ فشارێکى لەسەر هەبووبێت بۆ دەستلەکارکێشانەوە.

 

لەبارەى ناوێکى دیاریکراو بۆ شوێنگرەوەى بەو پێیەى ئەو پۆستە پشکى هاوپەیمانى سائیرونى سەر بەسەدرییەکانى عێراقە، غریباوى ئەوەشى ڕاگەیاندووە، هاوپەیمانى سائیرون هیچ کاندیدێکى نیە و سەرۆک وەزیران سەرپشک کراوە خۆى کەسێک دیارى بکات بۆ پۆستەکە.

 

ئەو پەرلەمانتارەى سائیرون جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، سائیرون لەگەڵ هەڵبژاردنى کەسێکى سەربەخۆ و پاکە کە بتوانێت کارەکانى وەزارەتى تەندروستى بەباشى ڕاپەڕێنێت.

 

مانگى ڕابردوو لەئەنجامى ئاگر کەوتنەوە لەبوتڵى ئۆکسجینەکانى ناو نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لەشارى بەغدا بەو هۆیەوە دەیان نەخۆش بوونە قوربانى و ڕوداوەکەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.