گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەتیکردەوە نیازى هەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە

2019.06.12 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەتیکردەوە نیازى هەبێت دەستلەکار بکێشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عادل عەبدولمەهدى، حیزبە سیاسییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەى، فشاریان دروستکردووە بۆ ئەوەى نەهێلن بەرنامەى حکومەتەکەى سەرکەوتوو بێت. . عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حیزبە سیاسییەکان فشاریان دروستکردووە بە مەبەستى ئەوەى نەهێڵن بەرنامەى حکومەت سەرکەوتوو بێت، لە کاتێکدا خۆیان دەنگیان بۆ ئەو حکومەتە داوە لە پەرلەمان". . لە وتەکانیدا سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەتیکردەوە کە نیازى هەبێت لە پۆستەکەى بکشێتەوە و سوربوونى خۆى نیشانداوە لەسەر ئەوەى کە لە زوترین کاتدا کابینەکەى تەواو بکات و بەرنامەى حکومەتەکەى جێبەجێبکات. . عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیران بەرپرسە لە ئەداى وەزارەتەکان و بەزوترین کات کابینەکەى تەواو دەکات. . .