ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پەکەکە بە داعش دەچوێنێت و دەڵێت، یەک ئامانجیان هەیە بۆ دوو ئاڕاستەی جیا و ئایدیای "تیرۆرستییان" هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (هەینی 5ی ئایاری 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " داعش و پەکەکە یەک ئامانجیان هەیە بە دوو ئاڕاستەی جیا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له ناوخۆشدا به ههمان ئایدیای تیرۆریستی ئامانجیان بهرهو شاخێكه كه سهركهوتن لێی زۆر ئهستهمه و خهونێكه."
ئەوەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە پاساوی بوونی پەکەکە بەردەوامە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش چەندین جار داوای لە پەکەکە کردووە هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.
لە بەرامبەردا پەکەکە پێیوایە، تورکیا دوژمنی هەموو گەلی کوردە و ئەگەر چیاکانی هەرێم چۆڵ بکات، ئەوا تورکیا داگیری دەکات.