گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەکرێت

2021.05.07 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەکرێت

ناس کورد-

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لەمانگەکانی داهاتوودا هەردوو بابەتی دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەکان دەخرێنە چوارچێوەی ئەو بەشە خۆراکانەی کە بە پێی فۆرمی خۆراک بەسەر هاوڵاتیانیاندا دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق (هەینی 7ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " لەمانگەکانی داهاتوودا هەردوو بابەتی دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەکان دەخرێتە چوارچێوەی ئەو بەشە خوارەکەی کە بە پێی فۆرمیی خۆراک بەسەر هاوڵاتیانی عێراقدا لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دابەشدەکرێت".  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەنجومەتی وەزیران بریاری لەسەر پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکی داوە لە چوارچێوەی فۆرمی خۆراکدا، بۆیە ئەو دوو بابەتە دەخرێنە پاڵ بابەتە خۆراکییەکانی دیکەی وەک شەکر، زەیەت، ئارد و برنج".  

 

جبوری ئەوەشی وتووە، پرۆژەکە  ڕۆڵی باڵای دەبێت لە پاڵپشتیکردنی فۆرمی خۆراک، بودجەی پێویستیش بۆ ئەو پرۆژەیە دابین دەکرێت، بریارە بەشێک لە داهاتی نەوت  بۆ ئەو پرسە تەرخان بکرێت، بەجۆرێک دەبێت بابەتەکان سەرچاوەکانیان باوەرپێکراوبن و کواڵێتیان بەرزبن".