ناس كورد-
شارەزایانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایانگەیاند، کۆتان بە دوو ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دژبە کۆرۆنا بەسە بۆ پاراستن لە توشبوون بە نەخۆشییەکە، وەزارەتی تەندروستیی وڵاتی ئیماراتیش دەڵێت، ڤاکسینە چینیەکە دەتوانێت بەڕێژەی لە 86% مرۆڤ لە ڤایرۆسەکە بپارێزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆێتەرز (هەینی 7ی ئایاری 2021) فەیسەڵ سولتان، وەزیری تەندروستی وڵاتی پاکستان ڕایگەیاندووە ،" پاکستان 13 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی جۆری سینۆفارم لەچین دەکڕێت و زیاتر لە دووملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەش لەجۆری ئەسترازینکاشی کڕیوە".
ڕۆیتەرز ئەوەشی ئاشکراکردووە ،" کۆمپانیای جلفاری ئیماراتی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای G42 Medications Trading چینی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە ڤاکسینەکە لەو وڵاتەدا بێتە بەرهەم".
ئەوەشخراوەتە ڕوو،" تاقیکردنەوە تەختییەکانی وڵاتی ئیمارات، ئەوەیان دەرخستووە کە ڤاکسینی سینۆفارم بەرێژەی 86% کارایە دژ بە ڤایرۆسی کۆرونا".