ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بلاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، کاریگەریی بارانەکە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە و هەروەها خێرایی باش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە.