گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قائیمقامییەتی قەزای دوکان دڵنیایی بە گەشتیاران دەدات

2021.05.07 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامییەتی قەزای دوکان دڵنیایی بە گەشتیاران دەدات

ناس کورد- 

لەدوای دەستگیرکردنی باندێکی ڕێگریکردن لە گەشتیاران لە سنوری قەزای دوکان، قائیمقامییەتی قەزاکە دڵنیایی بە گەشتیاران دەدات لە پارێزراوی سەر و ماڵیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیقامییەتی قەزای دوکان (هەینی 7ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی باندێکی ڕێگری لە گەشتیاران بڵاوکردەوە کە لە سنوری گەشتیاری قەزای دوکان وده وربه ری لە ماوەکانی ڕابردوودا بە جل و بەرگی سەربازییەوە ڕێگریان لە گەشتیارانی عەرەب کردوە و دانیشتووی چەند ناوچەیەکی جیاواز بوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک قائیمقامییەتی قەزای دوکان دەمانەوێت دەستخۆشی لە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بکەین کە توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئەم باندە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مەبەستمانە دڵنیایی بدەینە گەشتیاران بەتایبەت ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خواری عێراق دێنە ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکەمان و پێیان ڕابگەیەنین کە لە سایەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرو ماڵتان پارێزراو دەبێت و دەستگیرکردنی ئەم باندەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە سەرپێچیکاران و ھەر دەستە و گروپێک ناتوانن لەدەست یاساو ھێزە ئەمنییەکان قوتاربن ." 

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی (پینجشەممە 5ی ئایاری 2021) رایگه‌یاند، به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی ورد، توانیان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار دەستگیربکەن کە بە جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگریان لە گه‌شتیاری عه‌ره‌ب  کردووە.   

  

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پارێزگای سلێمانی ئه‌و شوێنه‌ ئارامه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق ده‌توانن به‌ئاسوده‌ی تێیدا بژین و رێگه‌ش به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ژێر هه‌ر ناوێكدا ئارامی هاوڵاتیان تێكبدات.