گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە؛ ئاگرێکی گەورە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتەوە و 30 تیم هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن

2021.05.07 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ئاگرێکی گەورە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتەوە و 30 تیم هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ  ئاگرێکی گەورە لە ژمارەیەک شوێنی کۆکردنەوەی کەلوپەلی کۆن لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش بەپاڵپشتی  30 تیمی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا  (هەینی 7ی ئایاری 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، " دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی  ئەمرۆ هەینی ئاگرێکی گەورە لە ناو ژمارەیەک  شوێنی کۆکردنەوەی کەلوپەلی کۆن لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە پاڵپشتی 30  تیمی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکە".  

 

لەراگەیاندنەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئاگرکەوتنەوەکە لەناو ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی بەکارهاتوو، دار، ئامێری ساردکەرەوە و ڕوویدابوو، ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئاگرەکە لە ناوچەی ( نەهزە) لە ناوەڕاستی شاری بەغدا ڕوویداوە و داوای  لێکۆڵینەوەمان کردووە لە بنکەی پۆلیسی لێپرسراوی ناوچەکە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە".