گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پاسەوانى سنوریى عێراق هاتنە ناوەوەى سوپاى تورکیا بۆ خاکى هەرێم سنوردار دەکات

2021.05.06 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
پاسەوانى سنوریى عێراق هاتنە ناوەوەى سوپاى تورکیا بۆ خاکى هەرێم سنوردار دەکات

ناس کورد- 

فەرماندەى هێزەکانى پاسەوانى سنویى عێراق دەڵێت، بوونى هێزەکانى پەکەکە لەناو خاکى عێراقدا بیانوو دەدات بە هێزەکانى تورکیا بێنە خاکى عێراقەوە، دەشڵێت، کاردەکەن بۆ سنوردارکردنى هاتنە پێشەوەى هێزەکانى ئەو وڵاتە لە چیاى زاخۆ و ناوچەکانى تر، هەرێمى کوردستانیش بەوە ڕازییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەریق ڕوکن حامد حوسێنى، فەرماندەى هێزەکانى پاسەوانى سنورى عێراق (6ى ئایارى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، بوونى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" لەناو خاکى عێراقدا بیانوو دەداتە سوپاى تورکیا بێنە خاو خاکى عێراقەوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەیان.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، وەزیرى ناوخۆ جەختی لە ئاسایشى سنورەکانى عێراق کردووەتەوە و هەنگاوى کردارى لەو بارەیەوە ناوە، لەماوەى ڕابردوودا هێزەکانى سوپاى تورکیا 20 کیلۆمەتر هاتوونەتە قوڵایى خاکى عێراقەوە، هێزەکانى پاسەوانى سنور خاڵکى سنوریى دروست دەکات بۆ سنوردارکردنى هاتنە ناوەوەى هێزەکانى تورکیا لە چیاى زانکۆ و ناوچەکانى تر.

 

ئەوەشى ئاشکراکردووە، هەرێمى کوردستان پشتگیرى دانانى ئەو خاڵە سنورییانە دەکات، چونکە گرنگە و پشتگیرى پاراستنى سەروەرى خاکى عێراق دەکات.

 

پێشتریش مەحمود کەعبى، سەرۆکى لیژنەى هەرێمەکان لە پەرلەمانى عێڕاق ئاماژەى بەوەدا، داواکارییەکى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کردووە بۆ ئەوەى مەلەفى ئاسایشى خاڵە سنورییەکان ڕادەستى حکومەتى ناوەند بکات، ئەوەش بۆ سنوردانان بۆ هاتنە ناوەوەى هێزەکانى تورکیا.