گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکی بە زنجیر بەستبوویەوە

مردنى کارەساتبارى منداڵێکى سوریى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەهەژێنێت

2021.05.06 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
مردنى کارەساتبارى منداڵێکى سوریى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەهەژێنێت

ناس کورد- 

مردنى منداڵێکى ترى سوریى بە چیرۆکێکى ناخهەژێن جارێکى تر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژنێنێت، ئەوەش بەهۆى چەندین ساڵ نەهامەتییەوە بەدەست باوکییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى الحرةی ئەمەریکی (6ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەو کارەساتە بڵاویکردووەتەوە، دانیشتوانى خێوەتگەى "فرج الله" لە ڕیفى باکور لە پارێزگاى ئیدلب بە هەواڵی ڕووداوێکى دڵتەزێن خەبەریان بوویەوە، ئەویش گیان لەدەستدانى کچێکى منداڵ بوو بەناوى "نەهلە عوسمان" کە تەمەنى تەنها 6 ساڵ بوو.

 

ئەوەش هاتووە، 'زۆرینەى دانیشتووانى خێوەتگەکە نەهلەیان دەناسى و دەیانزانى مەینەتى چییە، نەهلە قوربانى دەستى دڕندەیى باوکى بوو کە لە قەفزێکى بەرازدا بە زنجیر بەستبوویەوە، ئەوەش تەنها بەهۆى ئەوەى کە جوڵەى زۆر بووە."

 

بەپێى ڕاپۆرتى ناوەندێکى پزیشکى کە لە خێوەتگەکەوە نزیکە، نەهلە بەهۆى خنکانى لەکاتى خواردندا گیانى لەدەستداوە، بەڵام چالاکوانان و چەندین کەسایەتى کە لەناوەندە پزیشکییەکان کاردەکەن، باوکى بە تۆمەتبارى پشت ئەو ڕووداوە دەناسێنن."

 

بەپێى وتەى چەند سەرچاوەیەک، لەکاتى پشکنینى جەستەى نەهلە چەندین شوێنى ئەشکەنجەى پێوە بووە، سەرچاوەکانى ناو خێوەتگەکە دەڵێن، نەهلە هیچ کێشەیەکى تەندروستى و دەروونى نەبووە و هیچ نەهۆشیەکى نەبووە، تەنها جوڵەى زۆر بووە تەنانەت منداڵێکى زیرەکیش بووە، هەروەها باوکیشى کێشەى دەروونى نەبووە و تەندروست بووە و ئەندامى "دەستەى ئازادکردنى شام"ە کە پێشتر ناوى بەرەوى نوسرە بوو.

 

چالاکوانان باس لەوەدەکەن، "نەهلە لەلایەن کۆمەڵگەوە بەتایبەتى ئەو کەسانەى لەناو خێوەتگەکە بوون و ئاگادارى بارودۆخى بوون کوژرا، بەپێى سەرچاوەکان چەندین جار داوا لە باوکى کراوە کە بەو شێوە مامەڵەى لەگەڵ نەکات، بەڵام سودى نەبووە، ئێستاش چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ هەوڵى ئەوە دەدەن کە هەمان کارەسات بەسەر خوشکەکەى ترى نەهلەدا نەیەت و دەیانەوێت ڕزگار بکەن."

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، نەهلە هەندێک جار بەو زنجیرەى کە پێى بەسترابوەوە بەناو خێوەتگەکەدا دەسوڕایەوە و دواتر دەچووەوە ناو قەفەزەکەى، لە گرتەیەکى ڤیدیۆییشدا ئاماژەى بەوەدابوو کە لەلایەن باوکیەوە لێى دەدرێت، بەڵام هێشتا باوکى خۆش دەوێت.

 

دایکى نەهلە بەهۆى خراپى مامەڵەى هاوسەرەکەیەوە هەڵهاتووە و لە تورکیا دەژى، باوکیشى ژنێکى ترى هێناوەتەوە و لە خێوەتگەکەدا لەگەڵیاندایە.