گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەڵمانیا لەسەر پەیوەندیی بە سزادراوانی بادینان هاتەدەنگ

2021.05.06 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا لەسەر  پەیوەندیی بە سزادراوانی بادینان هاتەدەنگ

ناس کورد- 

کونسوڵگری ئەڵمانیا لە هەولێر لەسەر بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولیر بۆ سزادانی سزادراوانی بادینان هاتە دەنگ و نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕی، ڕاشیگەیاند، ڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا زۆر سەیر و سەمەرەیە و داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەن بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو سزادراوانە دەربکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر (پێنجشەممە 5ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێر بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت، تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی روون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێراقە." 


ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە داوا لە دەکەین سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری  لێخۆشبوون.، گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییش."