گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چین سەبارەت بە موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەى ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.06 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
چین سەبارەت بە موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەى ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

دەزگاکانى ڕاگەیاندنى حکومەتى چین دڵنیایى دەدەن سەبارەت بە پارچەکانى موشەکە تێکشکاوەکەى کە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەکەونە خوارەوە و جەختلەوەدەکاتەوە، ئەگەرى زۆرە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بکەونە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "گلۆباڵ تایمز"ى سەربە حکومەتى چین بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرى زۆرە پارچەکانى موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بکەونەتە خوارەوە، بۆیە پێویست بە دوودڵى ناکات.

 

ئەوەش دواى ئەوەدێت، پێشتر شارەزایانى بۆشایى ئاسمان هۆشدارییاندا لەوەى کە ئەگەرى هەیە پارچەکانى ئەو موشەکە کە 20 تۆن دەبێت لە وشکانیدا بکەونە خوارەوە.

 

ڕۆژنامە چینییەکە باسى لەوەشکردووە، لەبوارى بۆشایى ئاسماندا باوە کە پارچەکان دەکەونە سەر زەوى، ئەوەى ڕوودەدات هیچ نییە جگە لە ژاوەژاوى خۆرئاوا سەبارەت بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانى چین لە بوارى بۆشایى ئاسماندا.