کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس _ وریا حسێن لەسەر ڕێگاى هەولێر _ موسڵ بەهۆى پێکدادانى ئۆتۆمبێلەکانیان دوو شۆفێر دەبێتە شەڕیان یەکێکیان بەدەمانچە ئەوى دیکەیان دەکوژێت. . هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕوداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیران ڕویداوە. . وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی شۆفێرە کوژراوەکە ناوى (هیشام ئیسماعیل)ە و تەمەنى ٣٤ ساڵە و لەئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتەوە، هێزەکانى پۆلیس سەرقاڵى ڵێکۆڵینەوەى زیاترین". . بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو کەسەى تەقەى کردووە دەمانچەى پێبووە و پاش ئەوەى لەگەڵ شۆفێرەکەى بەرامبەرى بووەتە دەمەقاڵێیان پێنج گولەى پێوەناوە و بەسەختی برینداری کردووە، دواتر لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.