گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی نامەکە

مستەفا کازمی نامەیەکی گەیاندە بەشار ئەسەد

2021.05.06 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی نامەیەکی گەیاندە بەشار ئەسەد

ناس کورد- 

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نامه‌یه‌كی گەیاندە به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات پەیامێکی ئاڕاستە کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سه‌رۆكایه‌تیی سوریا (پێنجشەممە 5ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان کردووە له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "فەیاز نامەیەکی مستەفا کازمی گەیاندووە بە ئەسەد کە تایبەت بووە بە په‌یوه‌ندی و بەرژەوەندییە دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هەردوو وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بەتایبەت لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی."

 

ئەوەش هاتووە، "هەر لە نامەکەدا مستەفا کازمی باسی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات کردووە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و لەناوبردنی ئەو پاشماوانەی داعش کە لەنێوان سنوری هەردوو وڵاتدان."