ناس کورد-
وادەی دابەشکردنی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دیاریکرا و سەرچاوەیەک لەو وەزارەتە ڕایگەیاند، پێش جەژن موچەی ئەو لیوایانە دابەش ناکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 5ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەگەرچی وەزارەتەکە پلانی هەبوو پێش جەژن موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکات، بەڵام ناتوانن لەو وادەیەدا موچەی ئەو لیوایانە دابەش بکەن."
ناس کورد زانیویەتی، دواکەوتنەکە بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە بووە و پێدەچێت لەدوای جەژن موچەی ئەو وەزارەتانە دابەش بکرێت و کێشەکە چارەسەرکراوە.
پێشتر ، ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە "ناس کورد"ی وت، ئەمەریکا وادەی ناردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان دیاریدەکات و هەرکات پارەکە بخەنە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.