گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەبدوللەتیف سەلەفی: نوێژ نەکەر تاوانی لە کەسێکی بکوژ گەورەترە

2021.05.06 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدوللەتیف سەلەفی: نوێژ نەکەر تاوانی لە کەسێکی بکوژ گەورەترە

ناس کورد-

د. عەبدول لەتیف سەلەفی ڕایگەیاند، کەسێکی نوێژنەکەر تاوانی لە کەسێکی بکوژ گەورەترە و بەقەولی زانایان هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک ناکرێت نوێژ نەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. عەبدول لەتیف ئەحمەد (عەبدول لەتیف سەلەفی) وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی بەهەشت لە شاری سلێمانى و کەسایەتی دیاری سەلەفی لە هەرێمی کوردستان  (6ى ئایارى 2021) لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ (روداو) کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، پرسی نوێژ نەکردن زۆر گەورەیە بەڵام لە ئێستادا لەلای زۆربەی خەڵک کەمتەرخەمی تێدا دەکرێت ئەگەر نا دوو کەس بهێنینە بەرچاوی خۆمان کەسێک قاتیلە کەسێکی دیکە نوێژ نەکەرە لەشەرعی خوادا نوێژ نەکەرەکە تاوانی گەورەترە لە قاتیلەکە، هەروەها نوێژ نەکەر تاوانی گەورەترە لە زیناکار تاوانی گەورە ترە لە مەشروب خۆر.

 

باسی لەوەشکرد، پێغەمبەر (د.خ) وتویەتی یەک شت لە نێوان موسڵمان و کافر هەیە ئەویش نوێژە، ناڵێ ئەوەی بکوژ بێت یان ئەوەی نوێژ نەکات یاخود ئەوەی زینا بکات کافرە ئەڵێت ئەوەی نوێژ نەکات کافرە.

 

مامۆستا عەبدول لەتیف سەلەفی ئەوەشی وت "نوێژ زۆر گەورەیە و نابێت موسڵمان واز لە نوێژ بێنێت، بەڵام ئایا کەسی نوێژ نەکەر ژیانی لەگەڵ دەبرێتە سەر بێگومان خۆ ئێمە ناڵێین ئەوە نوێژ ناکات تەواو.

 

ڕونکردنەوەیشیدا لەوەی کە دوو بۆچون هەیە، ئەوانەی باوەڕین پێی هەیە و لە تەمەڵی نایکەن کافر نابن بەڵام تاوانێکی گەورەیە لەلایەکی دیکەش ئەوەی باوەڕی پێی نییەو نوێژیش ناکات کافرە، ئەوەش بەلای منەوە بۆچونێکی پەسەندە".

 

ڕاشیگەیاند، ئەوەی نوێژ نەکات دروست نییە ژنی بدرێتی، هەورەها بە قەولی چوار مەزهەبەکە دوو بۆچوون هەیە لەسەر نوێژ نەکەر یەکێکیان ئەوەیە ئەوەی نوێژ نەکات حەرامە ژن لەگەڵی بمێنێتەوە قەولی دووەم ئەوەیە ئامۆژگاری بکرێت و هەوڵی لەگەڵ بدرێت ئەگەر نەهاتە قەناعەت لێی جیا ببێتەوە.