گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزوتنەوەى ئیسلامى هەڵبژاردن بایکۆت دەکات

2021.05.06 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوەى ئیسلامى هەڵبژاردن بایکۆت دەکات

ناس کورد-

 

بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان بایکۆتى هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقى راگەیاند، بەهۆى "نەبوونى هیچ گرەنتییەک بۆ ئەنجامنەدانى ساختەکاریی تێیدا".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیرفان عەلى عەبدولعەزیز رابەرى بزوتنەوەى ئیسلامى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەبەرئەوەى جارى پێشوو بەهۆى ساختەکارییەوە نەیانتوانى دەنگەکانیان بپارێزن، بایکۆتى هەڵبژاردنى ئەمجارە دەکەن.

 

وتیشى "هیچ گرەنتییەک نییە بەو سیستەمەى ئێستا ساختەکاریی جارى پێشو نەکرێتەوە".

 

رابەرى بزوتنەوەى ئیسلامى هۆکارێکى دیکەى بایکۆتى هەڵبژاردنى گەڕاندەوە بۆ بوونى هەولێک بۆ مانەوەى نەخشەى سیاسی ئیستاى عێراق و گۆڕانکاریی نەکردن تێیدا.