گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەعێكی شیعی ڕۆژی جەژنی لەوڵاتانی ئیسلامی دیاریكرد

2021.05.06 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەعێكی شیعی ڕۆژی جەژنی لەوڵاتانی ئیسلامی دیاریكرد

ناس کورد-

 

نووسینگەی ئایەتوڵڵای عوزما كەمال حەیدەری ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ( 13 ئایاری 2021) یەكەم ڕۆژی مانگی شەوالە (جەژن) لە وڵاتانی ئیسلامی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوێكی نووسینگی حەیدەری (6 ئایاری 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ڕوونیدەكاتەوە ئەم دیاریكردنە پشت ئەستوورە بە دیدگای فیقهی ناوبراو كە پشت بەستنە بە حساباتی فەلەكی و پشتڕاستبوونەوەی ئەوەی هەرچەندە مانگ لە ڕۆژی سێ شەممە (11 ئایاری 2021) لە كاتژمێر 19:00 بەكاتی جیهانی نوێ دەبێتەوە، بەڵام بینینی موستەحیلە لە ئێوارەكەی لەسەرجەم ناوچەكان و ڕۆژی دواتر كە چوارشەممەیە دەبێتە تەواوكەری ڕەمەزان. 

 

ئایەتوڵڵا كەمال حەیدەری كە پلەی عوزمای هەیە، مەرجەعێكی شیعەی عێراقیی نیشتەجێی شاری قومە، لەدایكبووی شاری كەربەلایە (1956) و لەعێراق و ئێرانیش شوێنكەوتەی هەیە.  

 

ناوەندی گەردونناسیی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە ولاتی ئیماراتە و 400 فەلەكناس و زانا كاری تێدا دەكەن، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی لە زۆربەى وڵاتانی ئیسلامی دیاری کرد کە ڕۆژی 13ی ئایاری 2021ـە.  

 

هەروەها شێخ عەبدوڵڵا ئەلمەنیع ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە و ڕاوێژكار لە دیوانی شاھانە، جەختیكردەوە بەپێی حساباتی فەلەكی مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ 30 رۆژی تەواو دەبێت.  

 

لەلای خۆشییەوە، پەیمانگای تویژینەوە فەلەكییەكانی نیشتمانی میسر كە دەزگایەكی حكومییە ئاشكرایكرد بەپێی حساباتی ئەوان پێشبینی دەكرێت رۆژی پێنج شەممە (13 ئایاری 2021) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.