گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنى پارتى لەبەغدا باسى نەوت و بودجە دەکات

2021.05.06 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى پارتى لەبەغدا باسى نەوت و بودجە دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، یاساى بودجەى عێراق بەیەکجارى بەرهەمهێنان و فرۆشتنى نەوتى هەرێمى بەیاسایی کرد و شایستە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە چەندین ساڵە باسیان لێوە دەکرێت یەکلایی دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى فەرمى پارتى، ڤیان سەبرى لە وێبنارێکى ناوخۆیی حزبەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕگەی ١١ لە یاسای بودجە کە تایبەتە بە هەرێم خاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانەش یەکلاکردنەوەی موستەحەقاتە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە چەندین ساڵە باسیان لێوە دەکرێت.

 

وتیشى بەشیکى ترى گرنگى ئەو بڕگەیە دیاریکردنی بڕی بەرهەمهێندراوی نەوتی هەرێمە بە ٤٦٠ هەزار و تەسلیمکردنی ٢٥٠ هەزار بە بەغدا و یەکلاکردنەوەی پرسەکانی تایبەت بە نەوت و غاز بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتێیەکانی هەرێمی کوردستان.

 

بە وتەى ڤیان سەبرى "تێپەڕاندنی ئەو ماددەیە بەو شێوەیە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی بە یەکجارەکی بە یاسایی کرد. ڕاستە بۆ ئێمە بودجە گرینگە، بەڵام بوونی هەرێم لەسەر نەخشەی نەوت و غازی جیهانی کارێکی یەکجار بایەخدارە و پێگەی هەرێم لە جیهاندا بەهێزتر دەکات و ڕێگە بە وەبەرهێنانی زیاتر لەو بوارە دەدات.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەدا هەندێك پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەندێك لە پەرلەمانتار و لایەنی سیاسی کوردیش لە بەغدا هەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی ئەو یاسایە تێنەپەڕێت، یاخود هیچ نەبێت بەو شێوەیەی ئێستایدا پەسەند نەکرێت.