گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى وزە: هاوینێکى زۆر گەرم بەکێشەى کارەباوە لەبەردەرگایە

2021.05.06 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى وزە: هاوینێکى زۆر گەرم بەکێشەى کارەباوە لەبەردەرگایە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى نەوت و ووزەى پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، هاوینێکى زۆر گەرم چاوەڕوانى عێراقییەکانە و وەکو پێویستیش چارەسەرى کێشەى دابینکردنى وەزەى کارەبا نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمجەد عەقابى ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە لەپەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا (6ى ئایارى 2021)  بۆ ئاژانسى هەواڵى (فورات نیوز) ڕایگەیاندووە، چاوەڕوانى هاوینێکى زۆرگەرمن و دۆخى وزەش بەرەو باشى نەڕۆشتووە بەهۆى کەمى نەختینەى دارایی و تەوا نەکردنى پڕۆژە تایبەتەکانى گواستنەوە و دابەشکردنى وزەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، چەند وێستگەیەکى نوێ بۆ مانگى داهاتوو دەخرێنەوە کار بەڵام ئەگەر بەباشى دابەشنەکرێت ئەوا سودیان بۆ چارەسەر کردنى کێشەکانى کەمى کارەبا نابێت.

 

کێشەى کەمى کارەبا لە عێراق ساڵانە دوبارە دەبێتەوە و تا ئێستا بەتەواوى چارەسەر نەکراوە، لە دوو هاوینى ڕابردووشدا بەهۆى زۆر پچڕانى هێڵەکانى کارەباوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەرفراوان لەناوچەکانى خواروو ناوەڕاستى عێراق ئەنجامدرا.