گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆرۆنا لە هیند ’ژمارەیەکى پێوانەیى گیانلەدەستدان لە ماوەى 24 کاتژمێردا’

2021.05.06 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا لە هیند ’ژمارەیەکى پێوانەیى گیانلەدەستدان لە ماوەى 24 کاتژمێردا’
ناس کورد- 

لەماوەى 24 کاتژمێردا نزیکەى 4 هەزار حاڵەتى مردن و 400 هەزار توشبووى کۆرۆنا لەهیندستان تۆمار کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئامارە فەرمییەکانى وەزارەتى تەندروستى هیندستان (6ى ئایارى 2021)، مردن و توشبوون پێوەرێکى نوى تێپەڕاندووە و لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا نزیکەى 4 هەزار حاڵەتى مردن  و  412 هەزار حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەئێستادا ژمارەى توشبووان بەپەتاکە لەهیندستان بەرزبووەتەوە بۆ 230 هەزار و 168هەزار حاڵەتى مردن و هەروەها ژمارەى تێکڕاى توشبووان بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەرەتاى سەرهەڵدانیەوە لەهیندستان گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 100 هەزار توشبوو.

 

هاوکات ڕۆژنامەى (تایمز اوف اندیا)ى هیندى بڵاوى کردووەتەوە، شەوى چوارشەممە 11 نەخۆش بەڤایرۆسى کۆرۆنا بەهۆى دروستبوونى گرفت لەئۆکسجینى نەخۆشخانەیەکى شارى تشینگاڵبت لەباشوورى ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

 

بەرپرسێکى حکومى بەڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، خواست لەسەر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان حەوت جار زیادى کردووە بەراورد بەمانگى ڕابردو و لەئێستاشدا دەستدەکرێت بەدامەزراندنى وێستگەیەکى گەورەى ئۆکسجین و سەرجەم پێداویستیەکانى ترى.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، زۆربەى نەخۆشخانەکانى هیندستان کارگەى بەرهەمهێنانى ئۆکسجینان ڕاستەوخۆ نیە بۆ نەخۆشخانەکانیان و پشتیان بەئۆکسجینى شلى نەخۆشخانەکان بەستووە و لەناو بوتڵدا هەڵدەگیرێن.

 

لاى خۆشیەوە هارش ڤاردان وەزیرى تەندروستى هیندستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بڕى پێویستى ئۆکسجینى هەیە بەڵام گرفتى گواستنەوەى هەیە و لەناوچەکانى خۆرهەڵات و باکوورى خۆرئاواى وڵاتەکەى خواست لەسەرى زیاترە وەکو لەشوێنەکانى تر.

 

نزیکەى دوو هەفتەیە بەهۆى سەرهەڵدانى شەپۆلێکى ترى کۆرۆناوە، چەندین ناوچەى هیندستان گیرۆدە بووە و بەڕێژەى بەرچاو لەتوشبووانى پەتاکە دەمرن و کوورەى سوتانى تەرمى مردووەکانیش فریاناکەون بیانسوتێنن و فشارێکى زۆر کەوتووەتە سەریان، کاریگەرى ئەو دۆخە تەندروستیەى هیندستان بۆ دەرەوەى خۆشى زۆر بووە و چەندین وڵات بڕیارى قەدەغەکردنى گەشتى لەگەڵ هیندستاندا داوە.