کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕەتیکردەوە هیچ ڕێکەوتنێک هەبێت لەنێوان حکومەتەکانى عێراق و فەڕەنسا بۆ کەمکردنەوەى سزاى ئەو داعشە فەڕەنسییانەى کە بڕیاری سێدارەدانیان بۆدەرچووە. . عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕایگەیاند: "ئەو سزایەى دادگا عێراقیەکان دەیسەپێنن، تەنها دادگاى تەمیز دەتوانێت پێداچوانەوەى تێدابکات". . ڕاشیگەیاند: "دادگاى تەمیزى عێراقى بەگوێرەى یاسا خاوەن دەسەڵاتە سزاکە پەسەندبکات یان ڕەتى بکاتەوە، یان بیگۆڕێت بۆ سزایەکى دیکە بەگوێرەى کاتى تاوانەکە، نەک بەبۆنەى پەیوەندى دەوڵەتان". . دادگاکانى عێراق سزاى لەسێدارەدانى بۆ نۆ داعشى فەڕەنسى دەرکرد، ئەوەش نیگەرانى لاى بەرپرسانى فەڕنسا دروستکردووە داوای کردووە سزاکەیان بۆ زیندانی هەمیشەیی بگۆڕێت. . هاوکات ژمارەیەک میدیای بیانی بڵاویانکردەوە فەڕەنسا و عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون بە پێدانی بڕێک پارە بە عێراق سزای ئەو داعشانە بگۆردرێت.