گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى بڕینەوەى دەستى کەسێک کە بەر مەکینەى قیمە کەوتبوو ڕونکردنەوە دەدرێت 

2021.05.06 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى بڕینەوەى دەستى کەسێک کە بەر مەکینەى قیمە کەوتبوو ڕونکردنەوە دەدرێت 

ناس کورد- 

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر ڕونکردنەوە لەسەر ئەو کەسە دەدات کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەستی کەوتووەتە بەر مەکینەی قیمەو بەوهۆیەوە دەستی بڕدراوەتەوە لە نەخۆشخانەیەکی دیکەو ئاماژە بەوە دەکات  "لەسەر داوای باوکی بووە و ویستویەتی دەستەکەی نەبڕدرێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر (6ی ئایاری 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی 4ی ئایاری 2021 نەخۆشێک سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کردبوو کە تووشی رووداوێکی دەگمەن ببوو ئەویش دەستی راستی کەوتبووە بەر مەکینەی قیمەکردنی گۆشت بەم ھۆیەشەوە بەشێکی زۆری دەستی تا مەچەکی لەدەست دابوو لەگەڵ گەیشتنی بەنەخۆشخانەکەمان پزیشکەکان و کارمەندە بەرێزەکانمان ھەموو توانای خۆیان خستە گەڕ بۆ ئاسایی کردنەوەی باری نەخۆشەکەو کۆنترۆڵکردنی برینەکەی بەھۆی ھاڕینی دەستییەوە.

 

باس لەوەشکراوە، پزیشکەکان کەسوکاری نەخۆشەکەیان لەوە ئاگادار کردۆتەوە پێویستە دەستی ببڕدرێتەوە، بەڵام باوکی نەخۆشەکە بەپزیشکەکانی وتووە ڕێگایەکی نیشانبدەن کە دەستی کوڕەکەی نەبردرێتەوە، پزیشکەکانیش پێیان راگەیاندبوو پێویستە پزیشکێکی جوانکاری بیبینێت و شوێنی ئەو پزیشکەش لە نەخۆشخانەیەکی ئەھلی بووەو بڕیار وابوو دوای بینینی دکتۆرە جوانکاریەکە نەخۆشەکە بگەرێتەوە نەخۆشخانەکەمان بۆ ئەوەی نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام بدەین وە تەواوی پشکنینە پزیشکیەکانمان بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدابوو وە ئامادەیی تەواومان کردبوو بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی بەڵام دوای سەردانی کردنی بۆ لای دکتۆری جوانکاری نەگەراوەتەوە نەخۆشخانەکەمان.

 

لە رونکردنەوەیەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر ئەوەش هاتووە، نەخۆشەکە سەردانی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی کردووە کە نەخۆشخانەیەکی حکومییەو لەوێوە ھەموو ڕێکارە تەندروستییەکانیان بۆ ئەنجامداوە و لێرەشەوە رایدەگەیەنین نەخۆشخانەکەمان 24 کاتژمێر بەڕووی هاوڵاتیان کراوەیە.