ناس کورد-
بەریتانیا بەردەوامى هاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە دوپاتکردەوە و سەرکردایەتیکردنى ریفۆرمى سەربازى لە وەزارەتى پێشمەرگە گرتە ئەستۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى پێشمەرگە (6ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەدیدارێک لەگەڵ مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن، گهوره راوێژکاری بهرگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقا و کۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لەهەرێم و وەفدێکی یاوهری، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریداوە لە کردە تیرۆریستیەکانی داعش، کە لە ئێستادا بەتەواوی خەریکی خۆ رێکخستنەوەن لە رێگەی تەکتیکی تازەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، وەزیرى پێشمەرگە ئاماژەى بەوە کردووە کە بەهێزبوونەوەی داعش، مەترسیە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی جیهان، وەک چۆن پێشمەرگە لەرابردوودا شەڕی تیرۆریستانی لەبری جیهان کرد، لەئێستاشدا بۆ رێگری لەو مەترسییە پێویستیمان بەهاوکاری ئێوەو هاوپەیمانان هەیە".
راگەیەندراوەکە لەسەر زارى بەرپرسە سەربازییەکەى بەریتانیاوە ئاماژە بەوە کراوە کە مارشاڵ سامپسۆنیش وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە، کە بەریتانیا لەهاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و ئامانجیانە لەم قۆناغەدا سەرکردایەتی رێفۆرمی سەربازی بکەن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی تەواوەتی چەکدارانی داعش.