گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاستەوخۆ چاودێرى جموجۆڵەکانى موشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەى چین بکە

2021.05.06 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاستەوخۆ چاودێرى جموجۆڵەکانى موشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەى چین بکە

ناس کورد-

لەڕێگەى ماڵپەڕێکەوە هەموو کەسێک دەتوانێت خولەک بەخولەک چاودێرى جموجۆڵى موشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەى چین بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەکرێت هەموو کەسێک لەسەر زەوییەوە چاودێرى جموجۆڵى موشەکە چینییەکە لەڕێگەى ماڵپەڕى (N2YO.com) بکات ، ئەو ماڵپەڕە دەکەیتەوە دواتر ناوى موشەکەکە "CZ-5B R/B" لە بەشى گەڕان لەلاى ڕاستى ماڵپەڕەکەوە داخڵ دەکەیت.

 

بەپێى ئەو زانیارییانەى کە لەسەر موشەکەکە ئاشکرا کراون، لەماوەى 90 خولەکدا دەتوانێت بەتەواوى بەدەورى زەویدا بسوڕێتەوە هەموو کەسێک دەتوانێت بەتەواوەتى شوێنە نوێیەکەى لەهەر خولەکێکدا لەڕێگەى ئەو گەڕانەوە چاودێرى بکات.

 

پێشتریش وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا پێشبینى ئەوەى کرد، ڕۆژى شەممەى داهاتوو ئەو موشەکە بکەوێتە خوارەوە و ئەوەشى ڕاگەیاند شوێنەکەى نازانرێت بەرکوێ دەکەوێت تاچەند کاتژمێرێکى کەم پێش کەوتنى.

 

پنتاگۆن باسى لەوەش کرد، ئەو موشەکە هەڕەشەیەک دەبێت بۆ سەر گەشتە ئاسمانییەکان.

 

کێشى موشەکەکە دەگاتە 21 تۆن و پێگەیەکى سەرەکییە بۆ موشەکى جۆرى "لونغ مارش 5 بي" چینى و مەبەستى ڕەوانەکردنى ئەو موشەکە بۆ بۆشاییەکانى ئاسمان بۆ ئەوەى چین بتوانێت وێستگەیەکى نوێى ئاسمانى دابنێت بەڵام دواتر بەهۆکارێکى نەزانراو لەژێر کۆنترۆڵ دەرچوو و لەئێستادا لەخولگەى زەویدا دەسوڕێتەوە.